AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٥ ١٤:١٦

لە یەکەم ڕۆژی کار کردنی؛

سەرۆک کۆماری عێراق: پێوەندی باشمان لەگەڵ دراوسێکانمان دەبێت

سەرۆک کۆماری عێراق: پێوەندی باشمان لەگەڵ دراوسێکانمان دەبێت

بە کۆتایی هاتنی سەرۆک کۆماریی بەرهەم ساڵح، لەتیف ڕەشی لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بە شێوەی فەرمی وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق دەستی بە کار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین،ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کە بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو و نوێ و گرووپێکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای عێراق بەڕێوە چوو، خولی سەرۆکی کۆماری ڕەشی بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

ناوبراو لە ئەو ڕێوڕەسمەدا لە دلێری و گیانفیداییەکانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەتایبەتی سوپای عێڕاق، حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە دەسخۆشیی کرد.

لەتیف ڕەشید جەختی کرد: من هەمو هەوڵی خۆم بۆ نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە یەکتر و ئەنجامی ئەرکی سەرۆک کۆماری لە پاڵپشتی لە دەستوور، یەکگرتوویی و سەربەخۆیی عێراق دەخەمە گەڕ.

سەرۆک کۆماری نوێی عێراق وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین پێوەندی پتەو و تۆکمەمان لە نێوان عێراق و دراوسێکانمان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش هەبێت.

News ID 43814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha